تاریخ: ۱۳۹۸/۴/۱۷
پێشانگای هونەرەکانی سۆمایی "ڕەنگاڵەی خەیاڵ" لە مەهاباد کرایەوە

بە پێ هەواڵی هاژە، پێشانگای "ڕەنگاڵەی خەیاڵ" لە هۆڵی نیگارخانەی تالاری وەحدەتی مەهاباد کرایەوە.

گوڵاڵە ستاوەند بەڕێوەبەری ئەم پێشانگایە بە هەواڵنێری هاژەی گووت: ئەم پێشانگایە زیاتر لە ١٣٠ی کاری هونەری، لە کارەکانی خۆم و چوار قوتابی‌ فێرەگەی هایا بە نێوەکانی نوشین پازەند، ڕۆژان عەزیزی، نارین کەریمی و پەرەنگ نژادی پێک هاتووە.

ستاوەند زیادی کرد: ئەو کارە هونەریانەی کە لەم پێشانگایەدا بۆ دیتن داندراون، زۆرتر لەسەر هونەرەکانی سۆمایی (هنرهای تجسمی) وەک بەرجەستەکردنەوە، ئیستکڕاج بۆرد، دێکۆپاژ، کار بە خەمیر، وێنە سازکردن، قەڵەم‌ڕەنگی، ئاوڕەنگ دەوەستنەوە.

بەڕێوەبەری پێشانگای ڕەنگاڵەی خەیاڵ بە ئاماژە بەوەی کە ئەوە بۆ دووهەم جارە فێرگەی هایا پێشانگا دەکاتەوە،  ڕایگەیاند: ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ڕێکەوتی ١٧ تا ٢٢ی پووشپەڕ هەموو ڕۆژێ لە کاتژمێر ١٧تا ٢١  بۆ دیتنی هونەردۆستان کراوەیە.

گوڵاڵە ستاوەند لە سەر پێشانگا تاکەکەسییەکانی خۆی گووتی: تا ئێستا نزیکەی ٨ جارم پێشانگا لە شارەکانی هەولێر، ورمێ، مەهاباد و ماکۆ داناوە، کە پێشوازی باشی لێکراوە.


وێنەگر: سەیدیۆسف عەباسی تاهیر