تاریخ: ۱۳۹۸/۴/۲۲
شانۆی سەرشەقامی "سەمفۆنی پشیلەکان" لە مەهاباد بەڕێوەچوو
بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵیی هاژه، شانۆی سەر شەقامی "سەمفۆنی پشیلەکان" لە نووسینی: کەیوان مەولوودزادە، سیاوەش بیدارمەنێش و غەفوور پیرزادە، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە مەهاباد بەڕێوە چوو.
یاریدەری دەرهێنەری ئەم شانۆیە لە گوت‌وبێژ لەگەڵ هەواڵنێری هاژە گوتی: ئەم شانۆیە لە بەرواری ۱۷ تا ۲۱ی پووشپەڕ بە بەشداری بەرچاوی هۆگرانی شانۆ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئامفی‌تئاتری پارکی "فەرهەنگ‌‌"ی شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.
کەیوان مەولوودازە کە خۆی یەکێک لە ئەکتەرەکانی ئەم شانۆیە بوو، زیادی کرد: سامان ئێرەمی وەک دەرهێنەر و دیزاینێر و هەروەها ئەرکی دەورگێڕان لەم شانۆیەدا لەسەر ئەستۆی: مێهران فەقری، تروسکە جۆڵا، سیاوەش بیدارمەنێش، ڕەزا ڕەحمان‌پوور، فواد چالاک، موحسین زوورمەند، سیروان حەیدەری و ئەمین عەزیزیان بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: بڕیارە بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو لە چەند شوێنی‌ دیکەی شاری مەهاباد شانۆی سەرشەقامی "سەمفۆنی پشیلەکان" بکەوێتە بەر دیدی هۆگران و بەڕێوە بچێ.
وێنە: سەید ئارام نەبەوی