تاریخ: ۱۳۹۵/۸/۶
کوڕی مامۆستا هێدی: دەبێ بزانین باوکمان وەسیه‌تی چی بووە

ناسری حیسامی کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا هێدی  لە وتووێژی تایبەتی لە‌گەڵ هاژە ڕایگه‌یاند:

بێگومان مەهاباد زێدی پیرۆزی بنەماڵە و کەس و کاری ئێمەیە، به‌ڵام بە هۆی ئەوەی کە ئەمن ئێستا لە ئورووپاوە دەگەڕێمەوە، باش ئاگاداری باروودۆخەکە نیم، دەبێ بزانم کە بابم وەسییەتی فەرمووە یا نا، ئەگەر وەسیەتی کردبێ کە بۆ مەهاباد بگەڕێتەوە ئەوە ئێمەش پێمان خۆشە و دەبێ چاوەڕوانی حەولەکانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران بین و ئەگەر مامۆستا وەسیەتی نەکردبێ ئەوە ڕای گشتی بنەماڵە بڕیار دەدا کە تەرمی پیرۆزیان لە کوێ بنێژرێ.

مامۆستا هێدی شاعیر و نووسەری کورد ڕۆژی پێنج شەممه 6ی خەزەڵوەر له شاری هەولێر و له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.