تاریخ: ۱۳۹۸/۶/۱۹
سەرخەوی پاشنیوەڕوان، مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە
بەگوێرەی توێنینەوەیەکی پزیشکی، خەوی پاشنیوەڕوان مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
لە توژینەوەکەدا کە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کە پاشنیاوەڕوان سەرخەوی کورت دەشکێنن، ئەوە دەرکەوتوە ئەو کەسانەی سەرخەوی پاشنیوەڕیانیان هەیە بەشێوەیەکی بەردەوام رێژەی جەڵتە دڵ تیایاندا سەدا 50 کەمترە. 
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتوە، پەیوەندیەکی راستەوخۆ لەگەڵ تەندروستی دڵ و سەرخەو شکاندنی پاشنیوەروان هەیە، لە توێژینەوەکەدا باس لە هەڵئاوسانی خوێنبەرەکانی لەشی مرۆڤ دەکات بەهۆی کەمخەوی.
پزێشکەکان، ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە خەوی شەوانیان لە هەشت کاتژمێر کەمترە، ئەوا پێوستە پاشنیواروان بۆ ماوەیەکی کورت سەر خەو بشکێنن تا قەرەبوی بکەنەوە و تەندوستی دڵیان بپارێزن.