تاریخ: ۱۳۹۸/۶/۳۰
پەرستارێکی كورد لە کاتی ڕزگاکردنی منداڵیک گیانی لەدەست دا
بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، ئاکۆ زەندی، پەرستاری بەشی (ICU)ی نەخۆشخانەی سنە لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵێک لە ڕووداوێکی سووتاندا، خۆی گیانی لەدەست دا.
ئەو پەرستارە کوردە لە باخێکی نزیکی سنە پاش ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و هەوڵدان بۆ یارمەتی و ڕزگاکردنی گیانی منداڵێک، خۆی تووشی سووتان بووە و پاش چەدن ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، سەرەنجام گیانی لەدەست داوە.
ئاکۆ زەندی یەکێک لە خوێندکاران و پەرستارانی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سنە بووە و ئەو کارەی لە کاتی دەوام و ئەرکدا نەبووە.
مەرگی ئەو گەنجە پەرستارە کوردە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردانەوەی زۆری هەبووە.