تاریخ: ۱۳۹۸/۷/۱
مایکڵ جاکسۆن دەیویست ۱٥۰ ساڵ بژی

مایکڵ جاکسۆن دەیویست ۱٥۰ ساڵ بژی، ۱۲ پزیشکی تایبەتی لە ماڵەکەی خۆی دامەزراند بوو ، ڕۆژانە پشکنینیان بۆ دەکرد هەر لە تاڵەکانی قژی تاکو نینۆکەکانی پەنجەی پێی .

هەموو ژەمێک خواردنەکانی لە تاقیگە پشکنینی بۆ دەکرا ئینجا دەیخوارد ، هەروەها ۱٥ کەسی تر ڕۆژانە وەرزشیان پێ دەکرد و ڕێنمایی پێویستان پێ دەدا سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی ژیانی ڕۆژانەی .

تەنانەت شوێنی خەوتنەکەشی بە شێوەیەکی تەکنەلۆژیای نایاب دروست کرابوو ، بۆ ئەوەی لە کاتی خەوتن ئۆکسجین ڕێکبخات .

لە هەموو ئەمانەش سەیرتر ، مایکڵ پێشوەخت ئەندامی لاشەی کۆمەڵێک مرۆڤی کڕیبوو ، بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویستی بە ئەندامێکی لاشەی مرۆڤ بێت ، پەکی نەکەوێت و بە زووترین کات بەردەست بخرێت ، بۆ ئەوەی ژیانی خۆی لە مردنێکی لەناکاو ڕزگار بکات .

ئەم مرۆڤانەی مایکڵ جاکسۆن گرێبەستی کڕینی ئەندامانی لاشەی لەگەڵ واژۆ کردبوون بە بەردەوامی لەلایەن چەند پزیشکێکی تایبەت و شارەزاوە چاودێری دەکران .

مایکل جاکسۆن یەکەم هونەرمەندە لە مێژوودا زۆرترین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابێت ، بە جۆرێک گەیشتبووە ڕادەی  ئاڵودەبوون بە نەشتەرگەری جوانکاری

سەیرترین و پڕ خەرج ترین نەشتەرگەری لە ساڵی ۱۹٨۷ بۆ ئەنجامدا بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ گۆڕینی پێستی تا وەک کەسێکی سپی پێست دەرکەوێ .

ئەو هەموو خۆپارێزی و ئامادەکاریە پێشوەختە بۆ ئەوەبوو ۱٥۰ ساڵ بژی، بەڵام هەموو پلان و ئامادەکارییەکان شکستیان هێنا

مایکڵ لە بەرواری ۲٥ ی ٦ ی ۲۰۰۹، لە تەمەنی ٥۰ ساڵی دڵی لە لێدان کەوت و مرد .

پزیشکە تایبەتیەکانی هەموو هەوڵێکیان دا بەڵام بێ سوود بوو ، تەنانەت داوای پاڵپشتی کرا لە چەندین پزیشکی بەناوبانگی تر لە لۆس ئەنجلۆس و کالیفۆرنیا بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی لە چنگی مردن دەریبهێنن .

مایکڵ بۆ ماوەی ۲٥ ساڵ هیچ هەنگاوێکی نەدەهاویشت بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکەکانی ، بۆ ئەوەی خەونە ئەفسوناویەکەی بێتە دی و ۱٥۰ ساڵ بژی و شەڕ لەگەڵ مەرگ بکات .

مایکڵ جاکسۆن ڕۆیشت و ڕۆیشتنەکەی ڕاستەوخۆ لە شاشەی تیڤیەکانەوە دەگوزرایەوە بە بەشداری ۲ ملیۆن و نیو کەس ، ئەمەش درێژترین ماوەی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ بوو لە مێژوودا بۆ مایکڵ جاکسۆن ئەنجام درابێت ، ئەمە دواهەمین پەخشی مایکڵ بوو ، پەخشی مەرگ و ماڵئاوایی .

مایکڵ ویستی بەرەنگاری مەرگ بێتەوە بەڵام مردن ئەوی ڕەوانەی ناخی زەوی کرد .

مەرگ ئەوی لە ماڵێکی شاهانەوە بەرەو قەبر ڕاپێچ کرد .

مایكڵ ئەو کەسەیە ۲۱ جار ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەکان تۆمارکراوە

مایکڵ خاوەنی پڕ فرۆشترین ئەلبوومی گـۆرانیە لە مێژوودا