تاریخ: ۱۳۹۵/۹/۱۹
ژمارەی 188ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە

بە پێ هەواڵی هاژە ژمارەی 188ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە سەر وتاری ئەم ژمارەیەدا نووسەر باسێک لە سەر ناخی تاکی کۆمەڵگا و ئازادی ڕادەربڕین دەکات، هەروەها بەستێنی  بەرتەسک کردنەوەی چالاکی مەدەنی و جێگۆڕکە‌ کردنی فەرهەنگی بێ‌حورمەتی زۆرتر خۆی وەدیار دەخا و تا ڕادەیەک دەلاقەی تێڕوانیین تەنک دەکاتەوە کە  لەوێدا دەڵێ:"حەقیقەت تەنیا لە پاوانی خۆمان‌دا دەبینین و لێکدانەوەی هەر ڕووداو و دیاردەیەک یا هەڵسەنگاندنی هەر کەسایەتی‌یەکیش تەنیا بە پێوانەی (من) ئیعتباری هەیە و بەس".

لە بەشێکی دیکەدا نووسەر لە سەر بناغەی لەرزۆکی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دەدوێ و لە وتەکانی‌دا تیشک دەخاتە سەر شەمزاندنی ڕووخساری کەسانی بێ‌تاوان و دەنووسێ"لە بارودۆخێکی ئەوتۆدا کە ئیحساسات جێ بە نەقد و لێکدانەوە لێژ دەکا، تەنانەت چالاکانی دەروەستی کۆمەڵگای مەدەنیش لە خۆفی تەوژمی بوختان و شایعە دوورە پەرێزی ئیختیار دەکەن".

 شێوەی ڕووبەرگی گۆڤارەکە ڕاوچێکی شوڕەسواری کوردە کە E.Duhousset لە ساڵی 1862ی زایینی‌دا کێشاوێتەوە.

ئه‌م ژمارەیه لە 23 وتاری کوردی و 8 وتاری فارسی پێک‌هاتووه و لە سەر سەکۆی بەشی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئەدەبی دا خۆدەبینێتەوە.