تاریخ: ۱۳۹۸/۱۱/۸
کتێبی "باڕکۆد" یەکەمین کۆمەڵە شیعری فارسی ئەرسەلان چەڵەبی بڵاو دەبێتەوە
کتێبی باڕکۆد یەکەمین کۆمەڵە شیعری فارسی ئەرسەلان چەڵەبی لە ئێران و ئەورووپا بڵاو دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵی هاژه، ئەم کۆمەڵە شیعرە لە کوردی و ئینگلیزییەوە کراوە بە فارسی و لە ڕیگەی ئینتێرنێت دەفرۆشرێت و بە پۆست هەناردە دەکرێت.
وەرگێڕەکانی "باڕکۆد" بریتین لە عەلی ناسر "ئینگلیزی"، خالد چەڵەبی، باوەڕ مەعرووفی و ئەرسەلان چەڵەبی و جێهیکا پێداچوونەوە و ئیدیتی شیعرەکان و ڕازاندنەوەی ناو کتێبەکەی و  مەرزیە نیک کاری فۆتۆگڕافی و بەرگ و  سیروان باباغایی کاری ڕازاندنەوە و دیزاینی تایتڵی بەرگی بۆ ئەنجام داون.
ئەم کتێبە لە سەر ئەرکی ناوەندەی ئەدەبی پەپوو   دانماڕک “Papoo litteraturforening” چاپ و بڵاو بووەتەوە و هەر لە ڕێگەی پەیجی ئەو ناوەندەوە دەفرۆشترێت.
جێگەی ئاماژەیە نوسوخەی دانمارکی باڕکۆد یش لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ لە دانماڕک بڵاو دەبێتەوە.
سه‌رچاوه: جام کوردی