تاریخ: ۱۳۹۹/۱۱/۳۰
هاوسەری مامۆستا محەممە ماملێ کۆچی دوایی کرد
 
 

 هاوسەری مامۆستا محەممە ماملێ کۆچی دوایی کرد

ئامین مەولوودیان ناسراو به "دایه ئامین"، هاوسەری بەوەفای مامۆستای هونه‌ر و ئاوازی کورد محەممەد ماملێ، له تەمەنی 84 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.

له لێدوانێکدا، پزیشکی چارەسەری دایه ئامین به هاژه‌ی کووت: به هۆی نه‌خۆشیی دڵ و سیپەلاک تاکوو چەند ڕۆژ لەمەو بەر له نەخۆشخانه‌ی شاری مەهاباد خەوێندرابوو، کەچی ئه‌مڕۆ له ماڵه‌وە له‌ناکاو چووە له کۆما.

دکتور هیدایه‌ت سەبووری هەروەها وتی: دایه ئامین له ژێر چاوەدێری پزیشکیدا بوو بەڵام به هۆی به‌ساڵاچوویی و لاوازبوونی جەسته‌یی بەداخەوە ڕەوشی ته‌ندروستی به‌رەو ئاڵۆزی چوو.

ئامین مەولوودیان له ساڵی 1315ی هه‌تاوی (1926 ز) له گەڕەکی هه‌رمەنیانی مەهاباد له دایک‌بووە، تا چوارەمی سەرەتایی درێژه‌ی به خوێندن داوە، له ته‌مه‌نی 9 ساڵی لەگەڵ بنه‌ماڵه چووەته باشووری کوردستان و له پاش چەند ساڵ گەڕاوەته‌وە شاری مەهاباد.

دایه ئامین دوو جاری شوو کردووە که له زەماوەندی یه‌که‌م خاوەن کوڕ و کچیکه، له ساڵی 1343ی هه‌تاوی لەگەڵ مامۆستا محەممه‌د ماملێ زەماوەند دەکات که کچیک و چوار کوڕ بەهرەی ژیانی هاوبەشیان دەبێت.

پێگه‌ی هه‌واڵیی هاژه پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنەماڵه‌ی مامۆستا ماملێ و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکات.