تاریخ: ۱۴۰۰/۲/۲۲
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت

بە پێی هەواڵی هاژە، بە بۆنەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بۆ ماوەی 24 (بیست و چوار) کاتژمێر ئاڵوگۆڕی بازرگانی رادەگیرێت و ڕۆژانی دواتر ئاڵوگۆری بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.

هەر وەها ئەم دەروازەیە لە ڕێگەی پارێزگای سنەوە ئاگادار کراوەتەوە کە بۆ ماوەی 16 رۆژی دیکەش قەدەغەی گەشت کردن درێژ کراوەتەوە.

ڕێکەوتی ٥ی مانگی مەی ٢٠٢١/ ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢١ ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاندبوو، بە بڕیاری لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران تا 21/5/2021 / ٣١/٢/٢٧٢١ قەدەغەی گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی عێراق درێژ کراوەتەوە و ناتوانن هات‌وچۆ بکەن. بڕیارەکە لە لایەن ئێرانەوە دەرچووە و لە ڕێگەی پارێزگای سنەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بۆ ماوەی 16 رۆژی دیکەش قەدەغەی گەشت کردن درێژ کراوەتەوە.