تاریخ: ۱۴۰۰/۷/۳
بەهۆكارێكی مەترسیدار 3 ملیۆن سەرینی منداڵ لە بازاڕەكانی جیهان كشێندرایەوە
كۆمپانیای بۆبی ئەمریكی 3 ملیۆن سەرینی منداڵانی لە بازاڕەكان كشاندوە چونكە ئەو سەرینانە بوونەتە هۆی خنكانی 8 منداڵ.

پێگەی Buzzfeed ئاشكرای كرد ئەو سێ ملیۆن سەرینەی لە بازاڕەكان كشێندراونەتەوە لە جۆرەكانی Original Newborn Lounger" و"Preferred Newborn Lounger" و"Pottery Barn Kids Boppy Newborn Lounger" بوونە.

 لێژنەی پاراستتنی بەرهەم و بەرهەمە خۆراكییەكانی ئەمریكا ئاشكرای كردووە، پاش ئەوەی منداڵەكان پشتیان لەسەر سەرینەكە بووە دواتر ڕوویان لەسەر سەرینەكە وەرگێڕاوەتە و بەو هۆیەوە خنكاون.

لیژنەكە رونی كردووەتەوە، ئاماری منداڵە خنكاوەكان 8 منداڵ بوونە و لە نێوان ساڵەكانی 2015 بۆ 2020 گیانیان لەدەست داوە.