تاریخ: ۱۴۰۰/۸/۳
بەڕێوەچوونی یەکەمین فێستیڤاڵی مۆنۆدراما لە شاری مەهاباد
یەکەمین فێستڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما لە هۆڵی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی مەهاباد لە حاڵی بەڕێوەچوونە.

ئومید خاکپوور سەرۆکی ئەنجومەنەکانی شانۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا له وتووێژ لەگەڵ هاژە گوتی: فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما بۆ یەکەمین جار لە شاری مەهاباد بە بەشداریی نۆ گرووپی شانۆ لە‌حاڵی بەڕێوەچوون دایە.

خاکپوور لە درێژەدا گوتی: ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، لە دوو تا چواری خەزەڵوەر بەڕێوە دەچێت کە لە ڕۆژی کۆتاییدا براوەکان لە لایەن داوەران دەست‌نیشان دەکرێن و ڕێزیان لێدەگیرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنەکانی شانۆی پارێزگا لەبارەی داوەریی فێستیڤاڵ گوتی: ناسر بابائیان، ئیبڕاهیم ئیبڕاهیمی و پەیمان بابائیان داوەریی ئەم فێستیڤاڵەیان لە ئەستۆیە.