تاریخ: ۱۴۰۰/۸/۱۹
وشکبوونی چاو چییە؟
 

وشکبوونی چاو حاڵەتێک نەخۆشی بەربڵاوە و ئەگەر گرینگی پێ نەدرێت بێگومان لێکەوتەی خراپی دەبێ.

ئەمڕۆ هاژه لە ڕاپۆڕتێکدا باس لەسەر وشکی چاو و ڕێگاگەلی چارەسەری دەکات.

 

 کاتێک فرمێسکەکان ناتوانن وەکوو پێویست شێ یان تەڕی بۆ چاو دابین بکەن ئەو کات چاو تووشی وشکبوون دەبێت. دەکرێت کاتێک ڕوو بدات کە فرمێسک کەم بێت یا جۆرییەتەکەی خراپ بێت، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی چاو و تێکچوونی ڕووکەشی دەرەوەی. دەکرێت هەستکردن بە وشکی چاو لەکاتی سەرکەوتنی فڕۆکە یان دووچەرخە سواری یان دانیشتن لە ژوورێکی ویشک یان دانیشتن بەرامبەر شاشەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بێت.

 

پێشنیاری پسپۆڕان بۆ پێشگیری لە وشکبوونی چاو چییە؟

١. لە درێژایی ڕۆژدا شلەمەنییەکان زۆر بەکار ببردرێن، ئەو کارە بە شێدار ڕاگرتنی پێکهاتەکانی لەش و هەروەها ڕووی چاو یارمەتێکی باش دەکات.

۲. لەکاتێکدا کە کاری چاوی درێژخایەن بە چاوتان ئەنجام دەدەن، هەوڵ بدەن زووزوو چاو بترووکێنن.

۳. چاوتان لەسەر شاشەی مانیتۆڕ، تەلەفیزیۆن، یا کتێب زەق مەکەن. هەر ۱۰ خولەک بۆ ماوەی چەند چرکە پیلوو(پلک) لەسەر یەک دانێن و پشوویەک بە چاوتان بدەن.

٤. لە ڕاوەستان لە بارودۆخی هەوای تەپوتۆزاوی یا لەبەردەم دووکەڵی جگەرە خۆبپارێزن.

٥. لە شوێن‌گەلی وشک و لە هەوای تۆفانی تا ئەو جێیەی کە دەتوانن لە چاویلکەی تاوی یا توببی کەڵک وەرگرن.

٦. لە وەرزەکانی ساردی ساڵ کە کەلوپەلی گەرمکەرەوە بۆ ماڵ ڕۆشن دەکەن، لە ئامێری سازکردنی هەڵم بۆ شێدار ڕاگرتنی ڕەپۆشەی دیوەکەتان کەڵک وەرگرن.

۷. هەڵکووشینی چاو دەبێتە هۆی کزانەوەی زیاتر و خراپترکردنی نیشانه‌کانی وشکی چاو.

٨. سەرنج بدەن و بزانن لە چ کاتێکدا نیشانەکانی وشکی چاو باشترە و لە چ کاتێکدا خراپتر دەبێت.

۹. لە شتگەلی وەکوو گەرمای لە ڕادە بەدەری دیو، سیشوار، تەپوتۆز و بەکارهێنانی جگەرە کە ڕەنگە ببنە هۆی وشکی چاو خۆبپارێزن.

 

چارەسەری دەرمانی وشکی چاو

 

دڵۆپی فرمێسکی دەستکرد:

 

دڵۆپەکانی فرمێسکی دەستکرد، باوترین دەرمانن کە بۆ چارەسەری وشکی چاو بەکاردەبردرێن و زۆر جار نیشانەکانی وشکی چاو چارەسەر دەکەن.

ئەو نەخۆشانەی کە بەشێوەیەکی سووک یا مامناوەند وشکی چاویان هەیە، ڕۆژانە ۳ تا ٤ جار بۆ چارەسەری کەڵک لە ‌دڵۆپی فرمێسکی دەستکرد وەردەگرن.

دڵۆپی فرمێسکی دەستکرد لە کارخانەکانی جیاوازی دەرمانسازی درووست دەبێت و ڕەنگە جۆری بەرهەمی یه‌کێک لە کارخانەکان بۆ چاوی ئێوە گونجاوتر بێت، کەواتە باشترە پێش لە بەکارهێنان، سەردانی پزیشک بکەن و بە ڕاوێژکاری دەگەڵ پزیشک ئەو دڵۆپە فرمێسکه دەستکردەی کە سازگاری دەگەڵ چاوتان هەیە بەکاربێنن.

هەندێک لە دڵۆپەکانی فرمێسکی دەستکرد بەخێرایی لە ناو چاودا دەشۆردرێنەوە و نیشانەکانی وشکی بۆ ماوەیەکی کورت لادەبەن. هەندێکی دیکە حاڵەتی نووسەکی(چسبی) زیاتریان هەیە و بۆ ماوەیەکی زیاتر(چەند کاتژمێر) دەمێننەوە و کاریگەری خۆیان نیشان دەدەن.

بۆ بەکارهێنانی دڵۆپی فرمێسکی دەستکرد خاڵێکی گرینگ هەیە کە دەبێ سەرنجی تایبەتی پێ بدرێ، تاقمێک لە کارخانەکان لە پڕۆسەی سازکردنی دڵۆپ، مەوادی پارێزەری تێدەکەن و ئەو مه‌وادە لە هەندێک چاودا دەبێتە هۆی کزانەوە و خراپتربوونی نیشانەکانی وشکی چاو؛ کەواتە ئەگەر ڕۆژانە زیاتر لە ٤جار کەڵک لەم دڵۆپه وەردەگرن حەتمەن بە ڕاوێژی پزیشک بچنە پێش.

 

مەرهەمەکانی چاوی:

لە نموونەگەلێکدا کە نیشانەکانی وشکی چاو لەکاتی خەویشدا بوونیان هەبێت، پێشنیار دەکرێت پێش خەوتن لە مەرهەمەکانی سادەی چاوی کەڵک وەربگیرترێت؛ ئەو مەرهەمانە ڕووی چاو شێدار و چەور ڕادەگرن.

پێشنیار ناکرێت کە لە درێژایی ڕۆژدا لە مەرهەمەکان کەڵک وەربگرن، چونکە دەبێتە هۆی ناڕوونی دیتن و کارایی دڵۆپەکانی فرمێسکی دەستکردیش کەم دەکاتەوە.

 

ئانتی بیوتیکی خۆراکی:

لە نموونەگەلێکدا کە هەڵماسینی پیلووکان بێتە هۆی وشکی چاو، شوردنی لێواری پیلووکان بە شامپۆی ڕوون‌کراوە و بە هەڵگرتنی چەوری زیادە یارمەتی باشتربوونی نیشانەکانی وشکی چاو دەدرێت.

 

نەشتەرگەریی بۆ چارەسەری وشکی چاو:

لە نموونەگەلێکدا کە وشکی چاو تا ڕادەیەک سەختە و بە هەوڵەکانی سەرەوە چارەسەری بۆ نەکرێت، ئەمجار پێویستە کە نەخۆش نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

 

بەستنی کونەکانی هاتنەدەری فرمێسک:

لەم جۆرەدا کونەکانی هاتنەدەری فرمێسک لە چاو، بۆ ماوەیەک یا بۆ هەمیشە دەبەسترێت.

 

بەستنی پیلووکان:

 

ئەگەر ئیفلیجی پیلووکان یا کێشەگەلی پێکهاتەکەیان بێتە هۆی دواکەوتنی چاو یا هەڵماندنی(تبخیر) فرمێسک، بە بەستنی کاتیی بەشێک لە پیلووکان دەتواندرێ ئاستی هەڵماندنی فرمێسک کەمتر بکرێتەوە و یارمەتیدەری دەرمانی وشکی چاو بێت.