تاریخ: ۱۴۰۰/۸/۳۰
نوستن لە كاتی ئاڵتونیدا مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە
توێژەران لە زانكۆی ئێكستەر گەیشتون بە دەرئەنجامێك كە مرۆڤ ئەگەر لە كاتێكی دیاریكراو بچێتە سەر جێگەی نوستنەكەی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی %25 لەلای ئەو كەسە كەم دەبێتەوە.
زانایان بە وردیی تێبینی نێوان كاتی نوستن و جەڵتەی دڵ و مێشكیانكردووە و هێمایان بۆ ئەوە كردووە، نوستن لە كاتی ئاڵتونیدا كە دەكاتە نێوان كاتژمێر 10 بۆ 11 ی شەو، مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە كەم دەكاتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی پێگەی میدیك فرۆم، زانایانیان جەختیان لەوە كردووەتەوە، نوستن لە دوای نیوەی شەو مەترسیدارە، چونكە كەسەكە لە تیشكی رۆژی بەیانیان بێبەش دەبێت و لەرووی تەندروستییەوە زیانی پێدەگات.