تاریخ: ۱۴۰۱/۱/۲۴
لە مەهاباد دەست بەسەر ١١ تۆن داری قاچاخ‌دا گیرا
بەپێی هەواڵیی هاژه، خالید خزری بەرێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی شاری مەهاباد به هاژەی گووت: لە سەرەتای دەستپێکی ساڵی تازەوە، دەست بەسەر ١١ تۆن و نیو داری قاچاخ‌ لە جۆری دارەبی‌دا گیراوە.

خزری زیادی کرد: تا ئێستا لەم پەیوەندەدا پێنج کەس دەستبەسەر کراون و سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە.

به گووتەی بەرێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی شاری مەهاباد لە ساڵی پێشوو پتر لە ٦٠ تۆن داری قاچاخ لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرایەتییە زەوت کراوە و لەسەر ٣٢ کەسیش سکاڵا تۆمار کراوە.

خزری بە هەواڵنیڕی هاژەی گووت: پتر لە ٧٠لەسەتی ئەم دارانە بۆ بەکارهێنان لە کارگەکانی چێ‌کردنی کاغەز لە باکووری ئێران هەناردە دەکرێن.