تاریخ: ۱۴۰۱/۱/۲۹
تەرمی هونەرمەند قادر سەیاحی لە مەهاباد دەنێژرێ
بە پێی هەواڵیی هاژە، شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خاکەلێوە، گۆرانێبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەری ناسراوی کورد، مامۆستا قادر سەیاحی لە شاری "خۆی" به‌هۆی جه‌ڵتە کۆچی دوایی کرد.
سەید نوح عینایەتی "نەبەز" لە وتووێژێکدا لەگەڵ هاژە ڕایگەیاند: دوای هەوڵێکی زۆر توانیمان قەناعەت بە بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو بێنین تاکوو تەرمی بەڕێزیان بگەڕێننەوە مەهاباد.
هەروەها ڕاشیگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 29ی خاکەلێوە کاتژمێر 17:30 لە گڵکۆی ناودارانی مەهاباد تەرمی هونەرمەند قادر سەیاحی بە خاک بسپێرین.