تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۱۴
دستگیرکرانی باوکێک کە جگه‌ره لەسەر دەمی کوڕەکەی به گولله دادەگیرسێنێت
 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ڕاگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە تێیدا هاتوە: هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای زیقار توانییان كەسێك دەستگیربكەن دوای ئەوەی ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا چەكی بەكارهێناوە و بە شێوازێكی نایاسایی وەکو نیشانە شکاندن تەقە لە جگەرەی سەر دەمی کوڕەکەی دەکات.

دەشڵێت: ئەو کارەش سوكایەتییەكی ڕونی ئاشتی كۆمەڵایەتییە و ژیانی منداڵێكی خستوەتە مەترسییەوە، و تۆمەتبارەكە بە مادەی (57)ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گرتەڤیدیۆیی خێزانێکی عێراقی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوەتەوە تێیدا باوکێك بۆ سەلماندنی کارامەیی خۆی ژیانی کوڕەکەی دەخاتە مەترسییەوە بە جۆرێک جگەرەیەك لە دەمی کوڕەکەیدا وەکو نیشانە شکێن بەکاردەهێنێت.