تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۱۴
ئەمڕۆ پارێزگای کوردستان گێرۆدەبوو و گیان لەدەست‌دانی نەخۆشی کڕۆنا نەبووە

بە پێی هەواڵیی هاژە، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستەکانی پزیشکی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند کە دوای ٢ ساڵ و ٢ مانگ ئەمڕۆ پارێزگای کوردستان هیچ گیرۆدە بوو یان گیان لەدەست چووی کڕۆنای نەبووە.
ئارەزوو فەلاحی لەمەڕ کەم بوونەوەیەی ئەم نەخۆشی‌یە گووتی: ئەم کەم بوونەوەیە بە هۆی ڕۆژانی پشووی جێژن و کەم بوونەوەی نمونەگرتن دەگەڕێتەوە. بەڵام لە لایەکی ترەوە دەتواندرێ وەک ئۆخژنێک بۆ دوایی هاتنی پەتای کڕۆنا چاوی لێبکرێت. بە خۆشییەوە پارێزگای کوردستان سێ ڕۆژە لەسەر یەک، ڕۆژانی بێ‌قوربانی گیرۆدەبووانی کڕۆنا تێپەڕ دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: لەئێستادا ٣٤ گیرۆدەبووی پەتای کڕۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان خەوێندراون کە ٢٠ کەس لە سنە، ٤ نەفەر لە سەقز، ٧ نەفەر لە مەریوان، ١ نەفەر لە قوڕوە و ٢ نەفەر لە کامیاران لەژێر چاوەدێری دەوا و دەرمان دان.
بەڕێوەبەری پیوەندییە گشتی‌یەکانی زانکۆی زانستەکانی پزیشکی کوردستان لە درێژەدا گووتی: لە ئێستادا ١١ گیرۆدە بووی کڕۆنا لە بەشی تایبەتی (ئای‌سی‌یوو) خەوێندراون.
فەلاحی وێڕای تیشک خستنە سەر ئەم هەواڵە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ نەخۆشێکی گیرۆدە بووی پەتای کڕۆنا لە پارێزگای کوردستان گیانی لەدەست نەداوە، ناوبراو ئاماری ئەم گیرۆدەبووانەی کە لە سەرەتاوە تا ئێستا بە هۆی ئەم پەتایەوە کۆچی دواییان کردووە، ٢ هەزار و ١٨ نەفەر ڕاگەیاند و گووتی: لەم ژمارەیە ٨٩٠ کەس لە سنە، ٣١٨ کەس لە سەقز، ١٥٤ کەس لە قوڕوە، ١٠٧ کەس لە کامیاران، ١٦١ کەس لە بانە، ٩٢ کەس لە دیواندەرە، ٧٦ کەس لە بیجاڕ، ١٩١ کەس لە مەریوان، ٢٤ کەس لە دێوڵان و ٥ کەس لە سەراوان گیانیان لەدەست داوە.
فەلاحی وێڕای ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا ٢ میلیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆزی پێکوتەی کڕۆنا لە پارێزگای کوردستان لێدراوە، ڕایگەیاند: تا ئەلان ٣٨٧ هەزار و ٥٤٤ کەس دۆزی سێی پێکوتەی کڕۆنایان وەرگرتووە کە ئەم داتایە ٣٣ لەسەدی حەشیمەتی پارێزگای کوردستان لەخۆ دەگرێت.