تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۱۴
ده‌توانم هەناردەکان ڕابگرم و گرێبەستەکان هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه‌

سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەتوانێت هەناردەکان ڕابگرێت و گرێبەستەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەش بەهێزترین وەڵام دەبێت بۆ ئەو سزایانەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکراین بەسەر مۆسکۆدا سەپاندویانن.

به‌پێی هەواڵیی ئاژانسی ڕۆیتێرز، ڤێلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فه‌رمانێكی واژۆ كردووه‌ كه‌ تێیدا هەناردەکردنی بەرهەم و کانزا خاوەکان بۆ ئەو کەس و لایەنانە قەدەغە دەکات کە لە لیستی سزاکانی ڕووسیادا ناویان تۆمار کراوە و داوای لە حکومەتەکەی کردووە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لیستێکی ئەو کەس و لایەنانە ئامادە بکەن کە سزاکان دەیانگرێتەوە.

 ئاماده‌كردنی لیستی سزاكان وەکو وەڵام دانەوەیەکە بۆ کردەوە نایاساییەکانی واشینتۆن کە بەسەر مۆسکۆی دەسەپێنێت.

پوتین هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتانی رۆژئاوا كه‌ مۆسکۆ بە توندی وەڵامی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ری دەداتەوە، بەڵام تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ٣ی مەی / ١٣ی بانەمەڕ توندترین وەڵام دانەوەی ڕووسیا بڕینی هەناردەکردنی گاز بۆ وڵاتی هولەند و بولغارستان بووە و داوای کردوە پارەی گازەکە بە دراوی ڕووبڵی ڕووسی بدرێت.

حکومەتی روسیا ١٠ ڕۆژی لەبەردەست دایە تاوەکو لیستی ئەو کەس و لایەنانە ئامادە بکات کە بڕیارەکەی ڕووسیا دەیانگرێتەوە، ئەمەش جگە لەو کەسە سیاسیانویە کە پێشتر ڕووسیا سزای بەسەردا سەپاندوون.