تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۱۶
گیان لەدەست دانی سێ کەس بەهۆی پێکدادانی ماشێن لە ڕێگای سنە دیواندەرە

بەپێی هەواڵیی هاژە، جێنشینی پۆلیسی ڕێگای پارێزگای کوردستان لە گیان لەدەست دانی سێ شارۆمەند لە ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە هەواڵی دا.
سەرهەنگ حەمید عەبدولمەلیکی لەسەر چۆنییەتی ئەم ڕووداوە گوتی: ئەم پێکدادانە ئەمڕۆ هەینی لە ٣٣ کیلۆمیتریی ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە لە نزیکی سێ ای خەلیفەترخان لە بەینی پێژۆ ٤٠٥ و ئامبوڵانسێک ڕووی داوە.
ناوبراو لەسەر خەسارەتی گیانیی ئەم ڕووداوە گوتی: دوو کەس لە سەرنشینانی پێژۆ ٤٠٥  لە کاتی ڕوودانی پێکدادانەکە گیانیان لەدەست داوە و یەکێکی تریان لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. شۆفیری ئامبوڵانس و سەرنشینی ماشێنەکەش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
ناوبراو لەسەر هۆکاری ئەم ڕووادوە ڕایگەیاند: هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە بەرامبەر بە یەک هاتوون و خێرایی زۆر هۆکاری سەرەکیی ئەم پێکدادانە بووە.
شایانی ئاماژەیە مەودای ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە ١٠٠ کیلۆمیترە و سێ ڕۆژ پێشتریش بەهۆی پێکدادان، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.