تاریخ: ۱۴۰۱/۳/۳۰
بۆچی منداڵان هەست بە ترسێکی زۆر دەکەن؟
پسپۆڕانی دەرونی ئاماژەیان بەوەکرد، هەڵە و هەڵسوکەوتەکانی دایک و باوک دەبنە هۆی ئەوەی منداڵەکانیان زیاد لە پێویست هه‌ست بە ترس بکەن و متمانەیان بە خۆیان نەبێت.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی "daydaynews " چەند هەڵەیەکی دایک و باوکان هەن کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر کەسایەتی منداڵەکانیان، لەوانەش:
 
گرنگپێدانی زیاد لە پێویست
گرنگپێدانی زیاد لە پێویستی دایکان و باوکان بە منداڵەکانیان کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵەکانیان دەبێت، لەبەر ئەوەی ناتوانن خۆیان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بەردەوام هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن.
 
دوورخستنەوەی منداڵان لە ژێنگەی دەرەوە
هەندێکجار دایکان و باوکیان لە پەرۆشییان بۆ منداڵەکانیان رێگەیان پێنادەن تێکەڵی ژینگەی دەرەوەی خێزانەکەیان بن، ئەوەش وادەکات ترسیان لە تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی دیکە هەبێت و گۆشەگیر بن.
 
کێشەی بەردەوامی دایک و باوک
دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێی بەردەوام لە نێوان ژن و مێردا کاریگەری خراپی دەبێتە سەر منداڵەکانیان، تەنانەت لە داهاتووشدا کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵبژاردنی رەگەزی بەرامبەریان دەبێت بۆ ئەوەی بیانکەن بە هاوسەری خۆیان و ناتوانن کەسی شیاو بدۆزنەوە.
 
هاوارکردن بەڕووی منداڵدا
هاوارکردن بەڕووی منداڵان و توڕەبوونی لێیان دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانن رووبەڕووی کەسانی بەرامبەر ببنەوە، تەنانەت ناتوانن پارێزگاری لە خۆشیان بکەن.