تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۷
ژیانى ئاژەڵدارانی بنارى قەندیل لە دەلاقەی کامێراوە

بە پێی هەواڵی هاژە، ساڵانە و لە کاتى هاتنى وەرزى گەرمادا خاوەن ئاژەڵەکان بەمەبەستى لەوەڕاندنى مەڕ و ماڵاتیان ڕوو لە ناوچە کوێستانییەکانى بنارى قەندیل دەکەن و تا سەرەتاى وەرزى پاییز لەم ناوچەیە دەمێننەوە.

ناوچە کوێستانییەکانى قەندیل وێڕاى بوونى گژوگیا و لەوەڕگەیەکی زۆر بۆ ئاژەڵەکان، کانیاو و سەرچاوەى ئاوى بێ‌وێنەی بۆ ئاژەڵداری لێیە، لەلایەکی ترەوە هەوای فێنک و سازگار و ژینگەیەکى خۆش و سەرنجڕاکێش سرووشتێکی تایبەتی بەم ناوچەیە داوە.

ئەو وێنانە هى ڕەوەندە و ئاژەڵدارانی بنارى قەندیلن کە لە ناوچەی پشدەری باشووری کوردستان گیرساونەوە و لەلایەن وێنەگر "محەممەد مراد ئاکۆیی" کێشراون.