تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۱۶
ژیانی هەوارچییەکانی کوێستانی فاراشینی شرناخی باکووری کوردستان لەدەلاقەی کامێراوە

کوێستانی فاراشین لە ناوچەی بەیتوشەباب سەر بە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان بەهۆی بوونی لەوەڕگەی فراوان، ئاو و هەوای فێنک و سەرچاوەی زۆری ئاو وەک شوێنێکی هەمیشەیی و لەبیرنەکراوی ئاژەڵداران سەیر دەکرێت.

کوێستانەکە لە سێ گۆشەی شرناخ، هەکاری و وان هەڵکەوتووە کە ٢ هەزار و ٦٢٥ میتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و یەکێک لەم شوێنانەی کە هەوارچیان بۆ ئاژەڵداری ڕووی تێدەکەن.