تاریخ: ۱۳۹۵/۱۱/۸
خۆشنووسانی مەهاباد یادی مامۆستا "وفایی‌"یان بەرز ڕاگرت
بە پێی ڕاپۆرتی هاژه، ڕۆژی پێنج شەممە 7ی بەفرانباری 95ی هەتاوی خۆشنووسانی شاری مەهاباد لە یادوارەیەکی خۆشنووسیدا کە بۆ یادی شاعیر و عارفی ناسراوی کورد مامۆستا وەفایی پێکهاتبوو، بە نووسینی شێعرەکانی ئەو شاعیرە ناسک خەیاڵە بەشدار بوون. ئەو ڕێ‌وڕەسمە بە خوێندەوی چەن غەزەلی وەفایی وێڕای سۆزی سێ تاری کاک کەماڵ قادری بەردەوام بوو و بە دابەشکردنی خەڵات بە سەر خۆشنووسانی هەڵبژێردراو کۆتایی پێ هات.