تاریخ: ۱۴۰۱/۶/۱۶
سێ پۆست بە نەدیم زەهاوی، سیاسەتڤانی کورد لە بریتانیا بەخشرا

بە پێی هەواڵی هاژه، نەدیم زەهاوی، سیاسەتڤانی کوردی نیشتەجێی بریتانیا لە لایەن سەرۆک‌وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتەوە، سێ پۆستی پێسپێردرا.

ئەم سێ پۆستە بریتین لە: ڕاوێژکاری کاروباری لانکێستێر، هاواهەنگی کاروباری کابینە و هەروەها ورزارەتی یەکسانی و بەرابەریی.

نەدیم زەهاوی کە لە دەورەی بۆریس جانسۆن‌دا، وەزارەتی واکسیناسیۆن، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و هەروەها وەزارەتی داراییی بریتانیای لە سێ کاتی جیاوازدا لە ئەستۆ بوو، ئێستا دوای لیز تراس، سەرۆک‌وەزیرانی ئەم وڵاتە، یەکەم دەسهەڵاتداری حکومەتە نوێیەکەی بریتانیایە.

نەدیم زەهاوی لە پۆستی ڕاوێژکاری کاروباری لانکێستێر، ئەرکی لێپرسینەوە و سەرڕەسی لە داراییەکانی شا یان شاژنی بریتانیای لە ئەستۆ دەبێ و لە پۆستی هاواهەنگی کاروباری کابینەش‌دا لێپرسینەوەی کاروباری پاشایەتی ئەم وڵاتە لە ئینگلیس، ئیرلەندی باکوور، ئیسکاتلەند و وێڵزی پێسپێردراوە.