تاریخ: ۱۴۰۱/۱۲/۲۷
کتێبی وتووێژی ڕۆژانەی کوردیی کورمانجی بڵاو کرایەوە


کتێبی وتووێژی ڕۆژانەی کوردیی کورمانجی لە نووسینی تاهیر ئاگۆر لە بواری فێربوونی زمانی کوردی کورمانجی لە ئێران چاپ کرا.


کتێبی وتووێژی ڕۆژانەی کوردیی کورمانجی 32 بەشە و لە سەر بابەتەکانی وەک ئەدەبیات و وێژە و ڕێزمان، جوگرافیا، پزیشکی، وەرزشی، کشتوکاڵ، پەیوەندیی بنەماڵەیی، ناوی مانگە کوردییەکان و ناوی وڵاتان و شارەکان بە کوردی، داڕێژراوە.


دوو بەشی ئەم کتێبە سەدان ناوی کوردیە بۆ منداڵان لە گەڵ مانا فارسیەکەی . هەروەها لە بەشی کۆتاییدا وێنەی تابلۆی ڕێنمایی هاتوچوو و شۆفێری بە زمانی کوردی نووسراوە لە گەڵ مانای فارسیەکەی.