تاریخ: ۱۴۰۲/۱/۲۶
پرخەی خەو دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، پرخە لەکاتی خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە دەمارەکانی لەشی گیراوە و ئۆکسجین و خۆراک بەباشی ناگات بە مێشکی، رەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک.
 
له‌م توێژینەوە‌یا دا باس له‌وه کراوه که ئەو کەسانەی لەکاتی خەودا پرخەیان هەیە و توشی هەناسەتەنگی دەبن، مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە، بەتایبەت ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر یان بۆ ماوەیەکی کەم دەخەون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" جەڵتەی مێشک حاڵەتێکی مەترسیدارە و لەکاتی توشبوونیدا پێویستە بەزووترین کات کەسەکە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
هۆکارەکانی تووشبوون بە پرخە بریتین له:
تەسکبوونەوەی بۆری هەوا و نزمی مەڵاشوو
گیرانی لوت بەشێوەیەکی درێژخایەن یاخود شکانی لوت
پێکهاتە و شێوازی دەم و چەناگە
خواردنەوەی کحول و قەڵەوی
کەمی خەو و شێوازی خەوتن بەتایبەت لەسەر پشت
بوونی پڕخە پرخ لە ئەندامانی خێزانەکەدا
ڕەگەزی نێر ئەگەری تووشبوون یان زیاترە