تاریخ: ۱۴۰۲/۲/۲۱
کرێکارێکی سەقزی لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاژە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی گوڵان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە نێوی "هیوا حوسێنی" لە کاتی کارکردن لە باڵاخانەیەکی گەڕەکی "سلێمانیی نوێ" لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.


ئەم کڕێکارە ٣٩ ساڵەیە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.


بە هۆی ڕێژەی باڵای بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و قەیرانی ئابووری، ساڵانە بەشێکی بەرچاو لە کرێکاران ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن و لەوێش لەگەڵ گرفت‌گەلێکی وەک نەبوونی بیمە، مەترسییەکانی شوێن کار و پێنەدانی مووچە و حەقدەستی تەواو بەرەو ڕوون.