تاریخ: ۱۴۰۲/۲/۲۷
ژیانی پیرەمێردی شاعیر بە فیلم دەردێت

 

ەم بەرهەمە لەلایەن "شۆڕش قادر" بەرهەم دێت و هونەرمەند "دڵشاد کوێستانی" ڕۆڵی ئەم شاعیرە مەزنە لە فیلمەکەدا دەگێڕێت، ئێستاش لە قۆناغی وێنەگرتنە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کەناڵەكان پەخش بکرێت.

 

ئەو بەرهەمە باس لە کەسایەتی پیرەمێرد لە کۆڕی شێعر و ڕۆشنبیری و ژیانی تایبەتی و خەسڵەتەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی دەکات. هاوکات لەبەشێکی دیکەدا ڕۆڵی شاعیر لە ڕووی خزمەتی ئەدەبی کوردی و قسەی نەستەق و پەندەکانی ناوبراو و گونجاندنی لەم سەردەمەدا بەشێوەیەکی هاوچەرخ نیشانی بەردەنگ دەدات.

لەم زنجیرە فیلمەدا زیاتر لە بیست دەورگێڕ بەشداریان کردووە کە هەر ئەڵقەیەک باس لە گرفتێکی نێو کۆمەڵگا دەکات.