تاریخ: ۱۴۰۲/۳/۱۰
وەرگەڕانی ماشێنی پیکاب لە ڕێگەی پیرانشار بۆ سەردەشت کوژراوی لێ کەوتەوە
بەپێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵیی هاژە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی پیرانشار - سەردەشت کەسێک گیانی له‌دەست دا و کەسێکی دیکە بەتوندی بریندار بوو.
 
میدیاکانی شاری سەردەشت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا لە وەرگەڕان و کەوتنەخواری ماشێنێک لە جۆری پیکاب بۆ دۆڵێکی ڕێگەی پیرانشار بۆ سەردەشت نزیکی گوندی باسکەدۆ هەواڵیان دا کە بوو بەهۆی گیان لە دەستدانی کەسێک بە ناوی حەسەن. س و برینداربوونی سەختی کەسێکی دیکە.
 
بەپێی ڕاپۆڕتی هاژە، ڕێگەی پیرانشار - سەردەشت بەهۆی خراپی باری ئیسفاڵت،  نەبوونی نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە لەسەر هەموو ڕێگەکە و نەبوونی ڕۆشنایی ستاندارد یەکێک لە ڕێگە مەترسیدارەکانی پارێزگا دێتە هەژمار.