بهپێی ههواڵی هاژه، ڕوژی سێ شەممە نۆزدەی ڕێبەندان هاوکات لەگەڵ پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیبراهیم یوونسی، لە سەر بانگهێشتی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی بەڕۆژە ی بانە بە ئامادە بوونی شاعیران و نووسەران و چالاکانی بواری مەدەنی یادی ئهم کهسایهتییه بهلیمهته بەرز ڕاگیرا و کۆڕێک لە سەر گڵکۆی خوالێخۆشبوو بەڕێوە چوو.
سەرەتا فریا یونسی لە بنکەی بەڕۆژەی بانە وێڕای بەخێر هێنانی ئامادە بوان یادی یوونسی بە خوێندنەوەی شێعرێکی شاملوو بەرز نرخاند.
ئازادی یوونسی کوڕی برایم خان لە سەر یوونسی دوا و وتی: دەبێ چالاکییە مەدەنیەکان جێی توندوتیژیەکان بگرێتهوه و باوکم قوربانی توند و تیژی بوو.
محەممەد سدیق کەریم پوور بنەمای فکری کوردی لە بەرهەمەکانی یوونسی کرد و داخواز بوو ئەو فکرە کوردیە لە ڕێی وەرگێرانی بەرهەمەکانی وەگوێزرێ بۆ خوێنەری کورد و پاشان دوو پارچە شیعری خوێندەوە.
سامان مێهران وەک نوێنەری شۆڕای شار بانە باسی خەڵاتی یوونسی بۆ کتێبی کوردی کرد کە ئەم ساڵ لە بانە بەڕێوە چووبوو بە یەکێک لە چالاکە بەرچاوەکانی شووڕای هەژمارد.
کاک نەسڕوڵڵا وەک نوێنەری بنکەی ئاشتی داواکاری ساز کردنی پەیکەرێک لە یوونسی و دانانی لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی بانە بوو و هەروەها خوازیاری پێڕاگەیشتن زیاتر بە شوێنی گڵکۆی نووسەران و هونەرمەندانی سڵێمان بەگ بوو .
فواد جەهانی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بنکەی بەڕۆژە وتی: بەرز ڕاگرتنی یادی یوونسی بریتییە لە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی یوونسی .
لە کۆتایدا ئامادە بووان سەردانی گڵکۆی سێ برای هونەرمەند تەها و هاوڕێ و ئومیدکەریمی یان کرد و یادی ئەوانیشیان بەرز ڕاگرت.