تاریخ: ۱۴۰۲/۷/۴
پەڕتووکی «زەرتەشتی نیچە کێیە؟» چاپ و بڵاو کرایەوە

بەپێی هەواڵی هاژە، پەڕتووکی «زەردەشتی نیچە کێیە؟» لە نووسینی مارتین هایدێگێر و وەرگێڕانی هیوا قارەمانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

 ئەم کتێبە فەلسەفییە لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی مەهابادی، هیوا قارەمانی و بە حەولی نەشری «ژیر» له ۷۶ لاپه‌ڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

هیوا قارەمانی، پێشتر چەند کتێی وەک «سەرجەم گۆرانییەکانی ماملێ»، «مەفهوومی زەمان»، «نیار»، «عەقڵی خەسار»، «چەشمەندازی بەرز» و ... بە چاپ گەیاندبوو.