تاریخ: ۱۴۰۲/۸/۲۲
نوێترین بەرهەمی مەنسوور یاقووتی نووسەری کرماشانی بڵاو کرایەوە

مامۆستا مەنسوور یاقووتی نووسەر و لێکۆڵەری کرماشانی لە بڵاو کردنەوەی چیرۆکی درێژی “پێکانی عەشق” بە سرمایەدانەری بڵاوگەی بەدرەقە جاویدان هەواڵی دا.

 

مامۆستا یاقووتی لەسەر بەرهەمە نوێیەکەی خۆی وتی: پێکانی عەشق نوێترین بەرهەمم لە قاڵبی چیرۆکی درێژە کە لەم دواییەدا بە سەرمایەدانەری بڵاوگەی بەدرەقەی جاویدان بڵاو بووەتەوە.

 

ناوبراو درێژەی دا: ئەو بەرهەمە لە سەر داوای مەسعوود کیمیایی دەرهێنەری بەناوبانگ لەسەر بابەتگەلێک وەکوو: زەوی، ژن، ئەسب و توندوتیژی نووسراوە و لایەنی سینەمایی هەیە و لە ئەگەری هەبوونی بەستێن لەلایەن ئەو دەرهێنەرەوە بکرێتە فیلمی سینەمایی.