تاریخ: ۱۴۰۲/۱۰/۲۵
ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە دوو بەرهەمی نوێ دکتۆر محەمەد ئاشنا بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە دوو کۆمەڵە شێعری کوردی دکتۆر محەمەد ئاشنا شاعێری هەورامی، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 21 ی بەفرانبار لە کرماشان بەڕێوە چوو.

 

ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ئەو بەرهەمە لە میوانداری دامەزراوە فەرهەنگی و هونەری دادگەر بە بەڕێوەبەرایەتی دکتۆر ڕەزا جەمشیدی و بە ئامادبوونی شاعێری ئەو بەرهەمە و چەندین کەسایەتی ئەدەبی دیکە بەڕێوە چوو.

 

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا دوو بەرهەمی نوێی ئەو شاعێرە هەورامییە بریتی لە پای پاروا و لە دەروینم ئەسپێگ هیلێنێ، ڕوونوێنی کرا کە زمانی شێعری یەکەم بە هەورامی و دووهەمیان بە کەلهوڕییە