تاریخ: ۱۴۰۲/۱۰/۲۹
تەرمی سێ شاخەوانەکەی نەغەدە لە داوێنی سوڵتان یاقووب، ئەسپاردەی خاک کران


بەپێی هەواڵی هاژە؛ بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١۴٠٢ بە حازربوونی پتر لە ٣٠ هەزار کەس لە جەماوەری کوردستان لە شاری نەغەدە، ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی، محەممەد ڕویان، ڕەزا کاییشی و موحسین عەزیزی، سێ شاخەوانەکەی نەغەدە کە حەوتەی ڕابردوو لە چیاکانی ڕندۆڵەی شاری شنۆ وەبەر ڕنوو کەوتبوون، بەڕێوە چوو.


تەرمی ئەم سێ شاخەوانە بە تێپەڕکردنی مەودایەکی پێنج کیلۆمتری، بە هاوڕێیی جەماوەرەکە، گەیشتە سوڵتان یاقووبی شاری نەغەدە و لە پەنا ئارامگەی، محەممەد ئەوراز، شاخەوانی ناوداری کورد بە خاک سپێردران.

وێنه: هه‌رمان وه‌تمانی، پێژمان ئیسماعیل‌نژاد و ئه‌میر قادری