تاریخ: ۱۴۰۲/۱۱/۱۵
برینە هەستیارەکان لەحیم بکەن

لەم دواییەدا جۆرێک هەویری نانۆ چێ کراوە کە لەسەر برینە هەستیارەکان دادەنرێت و پاشان بە هاویشتنی لەیزر، هەولیرەکە دەکوڵێت و برینەکە دادەپۆشێت.

 

تەقەڵ دان بۆ زۆربەی برینەکان بەکار دەهێنرێت، بەڵام لە هەندێک جاردا لەوانەیە بەکارهێنانی تەقەڵ کێشە دروست بکات. بۆ نموونە لە پێکهاتە نەرمەکاندا، لەوانەیە بەکارهێنانی دەرزی ببێتە هۆی ئێش یان بە باشی پێکهاتەکە نەلکێنێت. لێرەدایە کە لەحیم کردنی پێکهاتەکە دێتە مەیدان.

 

ئەو کارەش پێویستی بە بەکارهێنانی هەویری ژێلاتینی لەسەر پێکهاتەی برینەکە یان شوێنە هەستیارەکانە و دوای ئەوە بەکارهێنانی گەرما بە ئامێری لەیزر ئەنجام دەدرێت.

 

لێکۆڵەران لەم دواییەدا هەویری لەحیم کاری برینی زیرەکیان بە ناوی iSolder چێ کردووە. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێکهاتەکان بە باشی بلکێندرێنەوە و ئەوە شێوەیەکی جێگرەوە بۆ مۆر و مۆم کردنی برینەکان پێشکەش دەکات