هاژه، له ساڵیادی پاڵەوانی ئینسانیەت و مرۆڤایەتی، خوالێخۆشبوو" ئارمان بەنەفشی"بوو. ساڵی پار لە کاتێکدا کە باوکێک و سێ کوڕەکەی لە کاتی چاڵ کەندن و بیرلێدان بۆ گەیشتن بە ئاو تووشی کێشە و بێدەسەڵاتی بوون. ئارمان بەو پەڕی ئازایەتی و لێزانییەوە هەموویانی ڕزگار کرد. بەڵام بەداخەوە هێندە ماندوو بوو کە بۆی نەکرا خۆی دەرباز کات و گیانی پاک و ڕۆحی لاویەتی بۆ هەمیشە فڕی و دڵی پڕ لە پیاوەتی و مرۆڤانەی لە لێدان کەوت.
ناوی بەرز و ڕۆحی گیانفیدای تاهەتایە لە کوردستان درەوشایەوە.
بەم بۆنەوە لە زۆرخانەی" پاڵەوان نادری" شاری سنە لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی پاڵەوانی زۆرخانە و پارێزگای کوردستانەوە، ڕێو ڕەسمی ڕێز لێنان لەڕۆحی بێگەردی ئەو گەنجە مەزنە و بنەماڵەی بەڕێزی گیرا. لەو کۆڕە ماتەمینەدا،کارگێڕی پارێزگای کوردستان کاک وەرمەقانی، بەرپرسی شەورای شار، چەندین هونەرمەند و شاعیر مامۆستا ئەمجەد وەیسی، شاعیر وبەرپرسی خێرخوازانی پارێزگای سنە دوکتور ئومێد ئوستادنەورۆزی، شیلان گەیلانی و ڕاگەیاندنەکان، پەیامنێران، بەرپرسی حەوزەی هونەری، فەرماندار و شارەدار و دوکتور بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە و بەرپرسی ڕێزلێنان لە هونەرمەندان کاک یەحیاسەمدێ، گەورەگەل شاری سنە و خەڵکی ئەمەگناسی شاری سنە ژن و پیاو لە گۆڕەپانی زۆرخانە ئامادە بوون.
ئەوەی زیاتر سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا کتێبی نووسەری بەڕێز" خاتوو گوڵاڵە سادقی" بوو کە بۆ خوالێخۆشبوو ئارمان بەنەفشی نووسیوە. ئەو خاتوونە بۆ ئەمەگناسی لە ڕۆحە بێگەردەکەی "ئارمان" خەڵاتی تایبەتی پێشکەش کرا.
دواترچەندین سروود و مەولوودی خوانی و وتار سەبارەت بەو خوالێخۆشبووە هاتەئاراوە. هەروەها پاڵەوانەکان بەرنامەی هەرە جوانی خۆیان نمایش کرد.
بەو بۆنەوە چەندین کەس گیان باخت کردووی ڕێگای ئینسانیەت و لەخۆبردوویی ساڵانی پێشوویش، خەڵاتی ئارمانیان پێشکەش کرا.
بڕیار درا هەموو ساڵێک" خەڵاتی ئارمان" بە براوەکانی بواری زۆرخانە بدرێت.
گوڵاڵە سادقی شاعیر و نوسەری بواری منداڵان، لە شاری سنە لە دایک بووە.
هەر لە منداڵییەوە هەست و تامەزرۆییەکی تایبەتی بە ئەدەبیات بووە و زۆربەی داڕشتنەکانی بۆ هاوڕێیەکانی و خۆی دەنووسی و بێ ئەوی هاوشێوەی یەک بن.
داڕشتی بەرنامەکانی قوتابخانە لە بۆنە و رێوڕەسمەکاندا لە شیعرەوە تا شانۆنامە لە ئەستۆی خۆی بووە. بۆیە بە ئەدەبیات دڵخۆشترو دڵگەرمتر بووە!
خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی عەبدولغفار ئەرجمەندی و بەشی ناوەندیشی لە قوتابخانەی ئامێنە تێپەڕ کردووە. دواناوەندیشی لە قوتابخانە سرووش هەر لە سنە بووە ئێسته کارناسی پەیوەندی کاروباری فەرهەنگییە، بەتەمایە ماستەریش بخوێنێ و بتوانێ بە زانست و چالاکی زیاتر و بەرهەمی جوانتر منداڵانی وڵاتی فێر بکات.
هەندێ لە شیعر و کورتە چیرۆکەکانی خاتوو گوڵاڵە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوخۆی سنەدا بۆ منداڵان بڵاو بوونەتەوە و ئێستاش ماوەیەکە لە بۆنەکان پێشکەشکاری بەرنامەی منداڵان و شێعر و کورتە چیرۆکە.
گوڵاڵە لەبارەی خەڵاتەکەی دەڵێ "بەناوی خودای گەورە کە بە ڕۆحی بوێری و خۆشەویستی مانای بە ژیان و کەرامەتی بە مرۆڤ بەخشی.
ئه مڕۆ له م ڕۆژه تایبه ته و پڕ خێر و به خته وه ، که ناوی سنه ـ شاری فه ڕهه نگ و موزیک و شیعر و داستان - له ساڵنامه ی دڵماندا به "ڕۆژی قاره مان" هه ڵکه نراوه ، بۆ قسه کردن له سه ڕ قاره مانێتی کۆبووینه ته وه .
کە هەرچەندە باڵای لای ئێمە نەماوە،
بەڵام ناو و ئایدیاڵەکانی و کارەکتەری بۆ هەمیشە لە کوچە و کۆڵانەکانی پشتەوەی ئەم شارەدا دەمێنێتەوە.
ئارمان بەنەفشی، گەنجێک کە بەڕاستی شایەنی ناوی ئارمان بوو؛
گەنجێک لە ڕەچەڵەکی مرۆڤەکان کە دڵی بەستراوەتەوە بە ڕزگارکردنی ئەوانی ترەوە.
دەیتوانی بێباکانە تێپەڕێت، دەیتوانی لە پەراوێزدا بوەستێت،
بەڵام ئەو نەوەستا...
ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ژیانی چوار کەسی تر لە تاریکی بیرەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ڕووناکی ژیان.
وە چەند جوانە کە مردنەکەی مردنێکی بێدەنگ نەبووە،
لەدایکبوونەوەی چەمکی "پاڵەوانایەتی" بوو لە دڵی سەدەیەک لە بیرچوونەوە لە بەهاکان.
ئەمڕۆ شانبەشانی ئێوەی بەڕێز،
سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی سەرفەراز بنەفشی دەکەم؛
ئێوە تەنها دایک و باوکی پاڵەوانێک نین،
کە ئێوە دروستکەری مۆدێلێکی ئینسانی، کە نەوەی سبەی بە ناوی ئەوەوە گەورە دەبێت.