شار وەها لە بەر یەک کشاوەتەوە و ڕەویوەتەوە تۆ قەت بیرت نەدەکردەوە کە شاخەکانی دەوراندەوری مهاباد کە زۆر بە شکۆ، ئامێزیان بە شار داگرتبوو ئەوڕۆ سینگیان بدڕێنن و قوتوولکە لە ئاسن و خشت و سمیت لە سەر یەک هەڵچندرێن و لە داوێن و سەری داکوترێن و ببنە جێی ژیان و حەسانەوە بۆ مرۆڤی ئەوڕۆی ماندوو و دوور لە دارستان و سەوزایی.
باسی ئاخری موکریان دەکەم. ساختمانەکانی ڕۆناس. لە نێوان ئەو دیوارە کپ و سارد و بێ تینانە ئێستاش دڵی تینووی شیناوەرد و سەوزایی، پشوویان بە هەناسەی زەوی گرێدراوە وئیمانیان بە هێزی سەوزی دایکی زەوێوەیە. دانیشتوان و جیرانەکان دەستیان لە ناو دەستی یەک ناوە بێ ئەوەی یارمەتیدەرێک یان ناوەندێکی فەرمی ئاوڕیان لێبداتەوە، پووڵیان کۆ کردۆتەوە.
قۆڵیان لێهەڵماڵیوە داریان چەقاندووە و هیوایان ئاوداشتووە. هێندێک ڕازی، هێندێک ماندوو، بەڵام کەسانێک بوون باوڕیان بووە کە سەوزی و ژیانەوە لە دڵی سەوزەوە سەرچاوە دەگرێ. ئێستاکە لە ناو دڵی ئەو خانووە چەند نۆهێ ساردانە دا ئامێزێک سەوزایی و ژیان ڕوواوە. بەهەشتێکی سەوز بە سێبەری حەسانەوە کە یادگارێکە لە ئەو دەستانەی بە جێگای گلەیی، دار و گوڵیان داچاندووە. بەڵام ئێستا زەوی و دارەکانی تینووە کاتی وەی هاتووە ناوەندەکانیش بیریان بێتەوە تەنیا ساز کردن، ئاوەدانی نییە، بەڵکوو ڕاگرتنی دڵی زەوییە و ئاگادارێتی دەوێ. دەست خۆشانە بۆ ورەی بەرزی شاروومەندانێک وەک ئاغایان زەرزا و تۆماج و خوڕەمدڵ و ڕەمەزانی و عەلەوی و فەقری و ئاغایی و ئیسالمی کە ڕووحی دانیشتوان و ڕێبوارانییان بە ڕازاندنەوەی ئەو شوێنە ئاوپڕشکێن کردووە.
وێنەیان زۆر بێ.