پەڕتووکی "فەلسەفەی ڕاهێنەرایەتی" نووسراوی ئەمیر محەممەد ئەمینی لێکۆڵەر و مامۆستای زانستگا لە لکی زانستی تەربییەت بەدەنی دوای حەوت مانگ داوەری، لە لایەن پەخشانگەیەکی نێونەتەویی ئیتحادییەی ئەوڕووپادا جگە لە کوردی و فارسی، بە نۆ زمانی زیندووی دونیا وەک ئینگلیسی و فەڕانسی و ئاڵمانی، ڕووسی، ئیتالی، لەهستانی، ئیسپانیایی، هۆلەندی و پڕتەغاڵی چاپ و بڵاو کراوەتەوە ـ ئەم پەڕاوە دووهەمین پەڕتووکی ۱۱ زمانەی ئەم نووسەرەیە و لە چوار بەشدا وەک پەرەی فەلسەفەی ڕاهێنەرایەتی' کوالێتی ڕاهێنەری' کردەوەی ڕاهێنەری و پیوەندی ڕاهێنەر و وەرزشوان باس و ڕابڕینی پێیە و سەرەتا لە ساڵی ۲۰۱۹ و ئێستاش دوای حەوت ساڵ بە زمانەکانی کوردی و فارسی بڵاو بۆتەوە و لە کتێبەخانەی میللی ئێراندا بە شابەک و فیپای وەزارەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی تۆمارکراوە تا خوازیاران بتوانن کەڵکی لێوەرگرن ـ جێی خۆیەتی سپاس و پێزانینم هەبێ بۆ بەڕێزان جەنابی ڕەحیم سوڵتانی( هەژێن کوردستانی) جەنابی کەریم سۆفی مەولوودی(تینوو مەهابادی) ـ خاتوو دکتۆر ماندانا سۆفی مەولوودی و بنەماڵەی ڕێزداری ئەبریشەمی، بۆ تەواوی هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ دەرچوونی ئەو پەڕاوە و هەروەها خاتوو زینەت شێخ مورادی (وەک دیزاینکار)، "ئەمیر محەممەدئەمینی هەوەڵ لە خوا و دوایە سپاسگوزاری بنەماڵە و دۆستانێتی"