تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۱۴
پێنجەمین پێشانگای هونه‌رمه‌ندێکی مەهابادی له شاری هه‌ولێر کرایه‌وە

به پێی هه‌واڵی هاژه، ڕۆژی 11ی خاکه‌لێوەی 96ی هه‌تاوی، له هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان پێشانگایه‌کی فۆتۆگراف له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی مەهابادی کرایه‌وە.

عه‌لی ڕەشیدی به‌ڕێوەبەری پێشانگا له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ هەواڵنێری هاژه ڕایگه‌یاند: 50 وێنه به بۆنه‌ی ساڵیادی کۆچڕەوەکه‌ی 1991 و 1970/1969 لەم پێشانگایه‌دا دانراوە و به دەست پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی کرایه‌وە.

وتیشی: ئە‌‌مه پێنجەمین پێشانگای فۆتۆگرافی منه که له شاری هەولێر و به بۆنە جۆراوجۆرەکان دانراوه و به‌خته‌وەرانه به‌رەو ڕووی پێشوازی گەرمی جەماوەر بۆته‌وە.