تاریخ: ۱۴۰۵/۸/۱۳
جیاوازیی نرخی خەرجیی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە نەغەدە و مەهاباد
دەنگی خەڵک

یەکێک لە هاوڵاتیان لە پەیامێکدا بۆ هاژە، بە ئاماژەدان بە جیاوازیی نرخی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە نێوان نەغەدە و مەهاباد، داوای لێکۆڵینەوە و چاودێریی بەرپرسانی پەیوەندیدار دەکات.

دەقی پەیامی هاوڵاتی:

"سڵاو و ڕێز بۆ هاژەی بەڕێز. تکایە ببورن، ئەگەر بکرێت دەنگی ئێمە بگەیەننە بەرپرسان.

ئێمە لە نەغەدە میوان بووین و نەخۆشمان هەبوو. بۆ پێنج دەرزی و سێرۆم لە فریاکەوتنی ئەوێ، تەنها ٣٠ هەزار تمەنمان دا.

بەڵام لێرە لە مەهاباد، بۆ هەمان پێنج دەرزی و سێرۆم، ٢٤٠ هەزار تمەنمان لێ وەرگیرا؛ واتە نزیکەی پێنج هێندەی نرخی نەغەدە!

بۆچی دەبێت لە شارێکی بچووک وەک نەغەدە، نرخی ئەم خزمەتگوزارییانە ئەوەندە کەمتر بێت، بەڵام لە مەهاباد ئەوەندە بەرز بێت؟ ئایا هیچ بەرپرسیارێک نییە چاودێریی ئەم جیاوازییە بکات و هۆکارەکەی بزانێت؟

هەموومان دەزانین خەڵک بە کێشەی ئابوورییەوە دەناڵێنن و دۆخی بژێوی ژیان زۆر قورسە. لە شارێک وەک مەهاباد، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار چاودێریی نرخەکان بکات و ڕێگری لە وەرگرتنی پارەی نایاسایی یان نادادپەروەرانە بکات.

سوپاس بۆ هاژە. هیوادارم ئەم پەیامە ببێتە هۆی ئەوەی بەرپرسان سەرنجی ئەم کێشەیە بدەن و لێی بکۆڵنەوە."