تاریخ: ۱۳۹۶/۴/۲۹
سێمیناری شاعیری کورد مەلا مارف کۆکەیی له مەهاباد بەڕێوە چوو
بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی چوارشەممە 28ی پووشپەڕی 96ی هەتاوی سێمیناری شاعیری کورد مەلا مارفی کۆکەیی له شاری مەهاباد بەڕێوە چوو.
ئەم سێمینارە بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبی موکریانی مەهاباد (ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی) به هاوکاری ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی کاتژمێر 5ی ئێواره لە ساڵۆنی ئه‌م ئیدارەیه بە ئامادەبوونی شاعیران، نووسەران، ئەدیبان، ڵێکۆڵەرانی بواری وێژە و ئەدەبیات و هەروەها بنەماڵه‌ی شاعیری خوالێخوشبوو "مەلا مارف کۆکەیی" بەڕێوە چوو.
سێمینارەکە بە خوێندنەوەی پەیامی ئەم بنکەیە لە لایەن جێگری بەرپرسی ئەم ناوەنده خاتوو ماپەرە لاهیجانی دەستی پێکرد.دواتر داوا لە مستەفا کۆکەیی کرا بە نوێنەرایەتی پەیامی بنەماڵەی کۆکەیی ئاراستەی سێمینارەکە بکا.
بەشی زانستی سێمینارەکە بەم جۆرە بەڕێوە چوو:
پەنێلی یەکەم به خوێندنەوەی ئه‌م وتارانه دەستی پێکرد:
* وتاری یەکەم  لە ژێر ناوی (مدح در اشعار ملا مارف کۆکەیی) لە لایەن مەسعوود ئێکڕامی
* وتاری دووهەم لە ژێر ناوی (ڕاڤەی چەند دیاردەیەکی نێوان دەقی)عومەر محەممەدی 
* وتاری سێیەم لە ژێر ناوی (ڕەساڵەتی تەنز لە شێعری مەلا مارفی کۆکەیی) لە لایەن هەرمان وەتمانی
لە درێژەی بەرنامەکە پارچە موزیکێک بە شێوەی ڕاستەوخۆ لایه‌ن بەڕێزان (سامڕەند گەزاڵی، پەیام حیسامی و زانا قادرزاده) پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
له پەنیلی دووهەمیشدا ئه‌م وتارانه له لایه‌ن لێکۆڵەرانه ئاراسته کران:
وتاری (کاریگەری گوتاری نوێ لەسەر گوتەی نوێتر) لە لایەن یوونس ڕەزایی
وتاری(شێعری سێڵاوی مەهاباد و خوێندنەوەیەکی کۆتا جیهانی) لە لایەن جەلال پوورحەسەن
وتاری (قەفەزی تەنگ و بیری ڕەها) له لایەن عەبدوڵڵا سەمەدی
لێژنەی زانستی سێمینارەکە بە ئامادەبوونی دکتور مێهری پاکزاد وعەلی ئیسماعیل زادە به دەورەگێڕی یەعقووب خزری بەڕێوەچوو تێیدا پەردە له سەر لایه جۆراوجۆرەکانی شێعری مەلا مارف کۆکەیی هەڵدرایه‌وە.
به‌شی کۆتایی سێمینارەکه به ڕێزلێنان له بەشداربووان کۆتایی پێهات.