تاریخ: ۱۳۹۶/۶/۲۹
پیاوێک سەرسوڕهێنەرانە رزگاری دەبێت

به پێی هەواڵی هاژە، کرێکارێکی دانیشتووی چین لە کاتی کاردکردن لەسەر پرۆژەیەکی بیناسازی هەورە برسوکەیەک دەیپێکێت و لە باڵەخانەکەوە دەیخاتە خوارەوە، لە کەوتنە خوارەوەشدا شیشێک دەچێت بە گیانیدا

 ئەو کرێکارە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، تەمەنی 37 ساڵە و لە ناوچەیەکی باشوری خۆرهەڵاتی چین لەسەر پرۆژەیەکی بیناسازی کار دەکات، کرێکارەکە توشی دوو روداوی یەک لەدوای یەک بووە کە هەریەکەو ئەگەری رزگاربوونی لێیان بە زیندوویی کەم بوون.

 سەرەتا هەورە بروسکەیەک دەیپێکێت و لە باڵاخانەکەوە دەیخاتە خوارەوە، پاشان لەگەڵ کەوتنە خوارەوەدا دەکەوێت بەسەر شیشێکدا کە نزیکەی دوو مەتر درێژە و بە تەواوی بەنێو جەستەیدا تێدەپەڕێت.

 کرێکارە چینییەکە سەرەڕای سەختی برینەکانی بە زیندوویی گەیێندرایە نزیکترین نەخۆشخانە و پاش نەشتەرگەرییەک کە حەوت کاتژمێری خایاند، شیشەکە لە جەستەی دەرهێنرا و باری تەندروستی جێگیر بوویەوە.

د. لین، ئەو پزیشکەی سەرپەرشتی چارەسەرەکەی کرد، روونیکردەوە کە ئەو پیاوە بەختێکی زۆری هەبوو کە ئەو شیشە بە تەواوی بە جەستەیدا تێپەڕیوە و هیچ ئەندامێکی گرنگی نەپێکاوە.

 سەرچاوە:خەندان