تاریخ: ۱۳۹۶/۹/۲۳
دووه‌مین خولی یاری جۆرابێن له مەهاباد بەڕێوە چوو

به پێی هەواڵی هاژه، دووەمین خولی کێبه‌رکێیه‌کانی جۆرابێن به بەشداری 21 تیم له شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، نه‌غەده و سەردەشت له شاری مەهاباد به‌ڕیوە چوو.

سەید نووح عینایه‌تی جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی جۆرابێنی پارێزگا و سەرۆکی جۆرابێنی شاری مەهاباد له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ هاژه ڕایگه‌یاند: دووەمین خولی یاری جۆرابێن دوای دوو ڕۆژ له مەهاباد کۆتایی پێهات و له ئاکامدا دوو تیمی مەهاباد موعه‌لیم (کەماڵ ئاربان، جەماڵ، ئاراسته، سەید کەماڵ تاهیری و ئومید میرزا ئه‌حمه‌دی) و تراشکار (سلیمان مستەفازاده، حسێن کەریمیانی، جەواد ڕەحمانی و ئه‌بووبەکر محه‌ممه‌د ئه‌مین زاده) کەوتنه قۆناغی فیناڵ.

بڕیاره ئه‌م دوو تیمه له ماوەی یه‌ک مانگی داهاتوودا ڕکابەری بکەن و براوەی سەرەکیش خەڵات بکرێ.

جۆرابێن بەشێوەی گرووپ بەڕێوەدەچێت، بەشێوەیەک گروپێک مازوو دەشارێتەوە و گرووپی بەرامبەریش دەبێت شوێنی شاردنەوەی مازووەکە هەڵدات و ئەگەر سەرکەتوو بوو بۆی بە گۆڵ هەژمارە و مافی شاردنەوەی مازووشی پێدەدرێت.