تاریخ: ۱۳۹۶/۱۲/۲۰
"گوڵ نەسا" بەربژێری خەڵاتی "ڕێمی"ی فێستیڤاڵی هۆستۆنی ئەمریکایە

"گوڵ نەسا" یەکەمین فیلمی بڵندی ستار چەمن گوڵ بەربژێری خەڵاتی ڕێمی (Remi) لە پەنجاویەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هۆستۆنی ئەمریکا بووه.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە گوڵ نەسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و لە نووسینی ڤیدا ساڵحی لە یەکەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە پەنجا و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئەمریکا وەک یەکێک لە بەربژێرەکانی خەڵاتی ڕێمی لەو فێستیڤاڵە نمایش دەدرێت. محەمەد فەکووری بەرپرسی تیمی فیلم هەڵگریی ئەو بەرهەمە بە نوێنەرایەتیی دەرهێنەری فیلمەکە لە ڕێوڕەسمی نمایشی "گوڵ نەسا"دا ئامادە دەبێت.

ئەم فیلمە بە سەرهاتی ژن و پیاوێکی ئەفغانی بە ناوەکانی گوڵ مەمەد و گوڵ نەسایە کە دوای کۆچی نایاسایی بۆ ئێران لە کارگەی ئاجورپەزیی قەرچەک ئیش دەکەن و بە هۆی هەندێک ڕووداو، ژیانیان گۆڕانی سەیری بە سەردا دێت.

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هۆستۆن لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لە گەڵ فێستیڤاڵەکانی سان فرانسیسکۆ و نیۆیۆرک، سێ فێستیڤاڵی گرینگی فیلمگەلی سەربەخۆی ئەمریکان. ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٦٨ەوە بە شێوەی ڕکابەرانە باشترینەکانی بواری سینەمایی لە ئاستی جیهانی هەڵدەبژێرێت. پەنجا و یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە بەرواری ۳۱ی خاکەلێوە تا ٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی (۲۰ تا ٢٩ی ئەیپرێڵی ٢٠١٨) لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

پێشتر دەرهێنەرانێکی وەک ستیوێن سپیلبێرگ، ئەنگ لی، جان لی هێنکاک، ڕێنداڵ کلیزێر، ڕیدلی سکات، ڕابێرت رۆدریگێز، ڕابێرت تاونزێند، برایانی کوئین، سپایک لی، ئۆلیڤێر ستۆن و دەیڤید لینچ بە بردنەوەی یەکەمین خەڵاتەکانیان لە فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆن، بە پێشەنگەکانی براوەی ئەو فێستیڤاڵە دەناسرێن.

ستاڤی فیلمی گوڵ نەسا پێکهاتوون لە سەتار چەمەن گوڵی (دەرهێنەر)، سیاوەش ڕەمەزان پوور و محەمەد توریوێریان (یاریدەدەرانی دەرهێنەر)، ڤیدا ساڵحی (نووسەری سناریۆ و گریم)، محەمەد فەکووری (بەڕیوەبەری فیلم هەڵگری)، حسێن سادقی، حەمید محەمەد زادە، ناسح عەبدوڵڵاهی و ئەحمەد ڕەزا سادقی (یاریدەدەرانی فیلم هەڵگری)، بێهرووز مەعاونیان (دەنگ هەڵگر)، سوهەیل حسێن خانی (یاریدەدەری دەنگ هەڵگری)، کاوە عەزیزی (تۆمار و مۆنتاژ)، کارەنگ کەرباسی (ئاهەنگ دانەر)، حسێن مەرزبان (جێبەجێ‌کاری پلان)، مریەم قاسم ئابادی (بەڕیوەبەری بەرهەم هێنان)، عەباس ئەبوویسانی (جێگری بەرهەم هێنان)، سامان  مەجذوفایی (ڕەنگ)، مێهرداد سولەیمانی (لابراتوار دیجیتاڵ)، مریەم رووزبەهانی (سکرتێری دیمەن)، حامد ئەحمەدی (بەڕیوەبەری دیمەن) و تاهیرە سەروەری (جل و بەرگ).

هەروەها سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنێش، یەگانە ڕەجەبی، ساقی زەینەتی، مەسعوود محەمەدی، ڤیدا عەموویی و ... لەو فیلمە ڕۆڵ دەگێڕن.

شایانی باسە فیلمی گوڵ نەسا لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە"وە بەرهەم هاتووە و ستار چەمەنی گوڵ و یووسف کەریمی-ش بەرهەم هێنرانی فیلمەکە بوونە.
سەرچاوە: مێهر