تاریخ: ۱۳۹۷/۱/۳۰
ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵەهاتی کۆچی دوایی دوکتور سۆران کوردستانی لە مەهاباد بەڕێوە چوو
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، ئێوارەی ئەوڕۆ پێنج شەممە 30 خاکەلێوە، پێنجەمین ساڵەهاتی کۆچی دوایی دوکتور سۆران کوردستانی بە بەشداری تاقمێک لە کەسایەتییەکانی شارستان و ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو بەڕێوە چوو.
دوکتور سۆران کوردستانی لە سی مانگی خاکەلێوەی 1392 هەتاوی لە شاری تەورێز، پاش نیزیک بە چل ساڵ لێکۆڵینەوەوە، نووسین و چالاکی فەرهنگی لە سەر  کورد و کوردستان  کۆچی‌دوایی کرد. 
ڕێوڕەسمی یادی ئەو بڵیمەتە هەر ساڵە، لە گۆڕستانی ناودارانی مەهاباد، لە سەر گڵکۆی ئەو  نەمرە بەڕێوە دەچێ. 
 دوکتور سۆران کوردستانی خاوەنی پتر لە هەزار بەرهەمی بڵاوکراو، نووسراو و تۆمارکراوە کە ئەرشیوەکەی وەک کانگایەکی فەرهنگی ماوەتەوە و هەڵمەتێکی نەتەوەیی دەوێ بۆ گەیاندنی بە دەس تینوانی فەرهەنگی کورد و کوردستان. 
یادی پیرۆز و ڕێگەی پڕ  ڕێبوار بێ.