تاریخ: ۱۳۹۷/۵/۲۴
جگەرەی ئەلیکترۆنی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی دم زیاد دەکات
بە هەواڵی پێگەی هەواڵی هاژە زانایانی کۆمەڵەی پزیشکانی نێودەوڵەتی ددان لە شاری ئەلیکساندەریای ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا سەلماندوویانە، جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی تووش بوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی دم زیاتر دەکات.
 
بنجامین چاڤی، لە زانکۆی کالیفۆرنیاوە ئاماژە بەوە دەکات: پشکنینمان بۆ چەندین کەس کردووە کە لەجیاتیی تووتن لە ڕێگەی ترەوە نیکۆتین وەردەگرن، ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە، بە هەمان شێوەی جگەرەکێشەکان هەندێك جار زیاتریش لەوان مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی دم هەیە.
چاڤی و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا مەترسیەکی تری جگەرەی ئەلیکترۆنییان دەرخستووە، ئەوان نموونەیان لە خوێن و میزی ١٥٠٠ کەس وەرگرتووە، کە تیایاندا هەندێكیان جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، لە ئەنجامی بەرئاوردکردنی ئەنجامەکان دەرکەوتووە حاڵی ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێش لە حاڵی جگەرەکێشە تەقلیدیەکان باشتر نییە.
بەگوێرەی ئەنجامەکان، مادە شێرپەنجەییەکان لە نموونەکاندا دەرکەتوون، وەکو مادەی nitrosonornicotin، ئەویش یەکێک لە هۆکارەکان تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی دەم و قوڕگ ئەژمار دەکرێت.