تاریخ: ۱۳۹۷/۷/۱۳
کۆڕی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی شێعرەکانی قاسم تاباک لە پیرانشار بەڕێوەچوو
به پێی هەواڵیی هاژە، ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ڕەزبەر لە کافە ئەندێشەی پیرانشار کۆڕێک بۆ خۆێندنەوە و تاوتوێ‌کردنی شێعرەکانی قاسم تاباک بەڕێوە چوو.
لەو کۆڕەدا کە بە بەشداری ئەدیبان و لایەنگرانی ئەدەبیات لە شارەکانی پیرانشار، مەهاباد، شنۆ و نەغەدەوە لە دوو پەنێل‌دا بەڕێوەچوو لە پەنێلی یەکەم قاسم تاباک بەشێک لە شێعرەکانی خۆی خوێندەوە. پاشان ژیلا حیسامی وتارێکی لەمەڕ جیاوازی کورتە شێعر و شێعری مینیماڵ خوێندەوە و دوابەدوای ئەو دکتور خالق جەلیل نژاد باسێکی لە سەر تایبەتمەندی کۆمەڵگای کوردەواری و مودیڕنیتە و پێوەندی کۆمەڵگای کوردی لەگەڵ ڕەوتی شێعری کوردی ئاراستەی ئامادەبووان کرد.
لە پەنێلی دووهەم‌دا قاسم تاباک بەشێکی دیکەی لە شێعرەکانی پێشکەش کرد و عەتا میرەکی وتارێکی سەبارەت بە شیکردنەوەی ساختار و بنەمای شێعرەکانی شاعیر و هەروەها چەمکی نێوان دەقی لەو شێعرانەدا خوێندەوە و لە بڕگەی کۆتایی کۆڕەکەدا یەعقووب خزری شێعرەکانی قاسم تاباکی لە ڕوانگەی ڕەخنەی دەروونناسانەوە شی کردەوە.