تاریخ: ۱۳۹۷/۸/۱۸
پەردەلادان لەسەر کتێبی هونەرمەندێکی مەهابادی لە شاری هەولێر

 ڕێ‌وڕەسمی پەردە لادانی کتێبی (هونەری نەخشاندن) لە نووسینی هونەرمەندی شێوەکار (سارا تەلایی) لە باشووری کوردستان بەڕێوە چوو.

ئەم کتێبە یەکەمین کتێبی فێرکاریی لەم بورەدا بە هەژمار دێت و بناغەیەکی گرینگە بۆ هونەری شێوەکاری.

لە پەراوێزی ئەم مەرسیمەدا پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ بەرهەمەکانی قوتابیانی هەمان هونەرمەند بۆ ماوەی یەک هەفتە کراوەتەوە.

سارا تەلایی لە دایک‌بووی ساڵی 1365 لە شاری مەهاباده و ئێستاش لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان وەک مامۆستای زانکۆ خزمەت دەکات.