تاریخ: ۱۳۹۸/۱/۸
حکومەتی هه‌رێمی کوردستان ڕێزی له مامۆستای فەرهه‌نگنووس "سەلاح پایانیانی" گرت

حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان پاش ئە‌وە‌ی دوێنێ ڕێزی لە‌ پڕۆفسۆر كۆچە‌ر بیركار گرت ئە‌وڕۆ رێزی لە‌ مامۆستای فە‌رھە‌نگنووسی رۆژھە‌ڵاتی كوردستان سە‌لاح پایانیانی گرت.

به‌پێی هه‌واڵی هاژه، سە‌ر لە‌بە‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شەممۆ 8ی خاکەلێوەی 98ی هه‌تاوی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و دە‌زگای توێژینە‌وە‌ی موكریانی بە‌ بۆنە‌ی چاپی دوازدە‌ بە‌رگ فە‌رھە‌نگی زارە‌كی بە‌ فە‌رھە‌نگە‌ موزافە‌كانییە‌وە‌، بە‌ شێوە‌یە‌كی فە‌رمی و شایستە‌ جودا لە‌وە‌ی ھە‌ر ھە‌موو بە‌رگە‌كانی ئە‌و فە‌رھە‌نگە‌یان كە‌ لە‌ ژێر ناوی «فە‌رھە‌نگی زارە‌كی موكریان» ئامادە‌ كراوە‌ چاپ كردووە‌ خە‌ڵاتی تایبە‌ت بۆ رێزلێنان لە‌و توێژە‌رە‌ گە‌ورە‌یە‌ی فە‌رھە‌نگی زارە‌كی كورد لە‌ لایە‌ن خە‌سرە‌و گۆرانە‌وە‌ پێشكە‌ش مامۆستا سە‌لاح پایانیانی و ھاوسە‌ری نووسە‌ر و بە‌ توانای خاتوو لە‌یلا نوورانی كرا و ئاماژە‌یان بە‌وە‌ كرد كە‌ پاش رێزلێنان لە‌ پڕۆفسۆر كۆچە‌ر بیركار مامۆستای بیركاریی كورد ئە‌وڕۆ رێز لە‌ مامۆستای فە‌رھە‌نگنووسی كورد دە‌گیرێ. جێی ئاماژە‌یە‌ پسپۆڕانی ئامادە‌ بوو ئە‌و پڕۆژە‌یان بە‌ ئینسایكلۆپیدیایە‌كی دە‌وڵە‌مە‌ندی فە‌رھە‌نگی زارە‌كی كورد وە‌سف كرد.

بە‌شێك لە‌ بە‌رنامە‌كانی مە‌راسیمی رێزلێنان لە‌ مامۆستای فە‌رھە‌نگنووس سە‌لاح پایانیانی بە‌و شێوە‌یە‌ی خوارێ لە‌ میدیاكانە‌وە‌ بڵاو كرایە‌وە‌:

كاروان عە‌بدوڵڵا بە‌رپرسی دە‌زگای موكریانی وتارێكی لە‌سە‌ر گرینگی پڕۆژە‌ی فە‌رھە‌نگنووسی و بایخی فە‌رھە‌نگی زارە‌كی موكریان پێشكە‌ش كرد.

دكتۆر نە‌جات عە‌بدوڵڵا بە‌ نوێنە‌رایە‌تی لە‌ لایە‌ن ئاكادیمیای كوردی وتارێكی لە‌سە‌ر فە‌رھە‌نگی زارە‌كی خوێندە‌وە‌ و باسی گرینگایە‌تی ئاڕشیوكردنی فە‌رھە‌نگی زارە‌كی كرد و ھە‌وڵی فە‌رھە‌نگی زارە‌كی موكریانی بە‌ ھە‌وڵێكی بێ وێنە‌ و بناخە‌یی ناساند.

ئاسۆ كە‌ریم پارلە‌مانتاری پێشووی ھە‌رێم وتارێكی لە‌سە‌ر جیاوازی فە‌رھە‌نگی زارە‌كی موكریان لە‌گە‌ڵ فە‌رھە‌نگە‌كانی دیكە‌ پێشكە‌ش كرد

ئاریان فە‌رە‌ج بە‌ نوێنە‌رایە‌تی لە‌ لایە‌ن دە‌زگای ڕاگە‌یاندنە‌وە‌ وتارێكی خوێندە‌وە‌ لە‌سە‌ر فە‌رھە‌نگی زارە‌كی و باسی ئە‌وە‌ی كرد كە‌ پڕۆژە‌ی ڕێزگرتن لە‌ كە‌سایە‌تییە‌ كاریگە‌رە‌كانی كورد جیگای بایخە‌ و ئە‌و ھە‌وڵە‌ش دوێنێ بە‌ رێزگرتن لە‌ پرۆفیسۆر كۆچە‌ر بیركار دە‌ستی پێكرد و ئە‌وڕۆش نۆرە‌ی رێزلێنان لە‌ مامۆستای فە‌رھە‌نگنووسی كوردی سە‌لاح پایانیانییە.

لە كۆتاییدا خوسرە‌و گۆران دە‌ستە‌ گوڵ و مە‌دالیای رێزلێنانی پێشكە‌ش ھە‌ر دوو نووسە‌ری بە‌ توانا سە‌لاح پایانیانی و ھاوسە‌رە‌كە‌ی خاتوو لە‌یلا نوورانی كرد.

ێنەگر: عەبدولجەبار عەلی